كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی هاوبەشی نێوان هەردوو بەشی كوردی زانكۆی سۆران و زانكۆی سلێمانی له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕهه‌بوون به كاری هاوبه‌شی زانستی له نێوان ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی كوردستان، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگای گونجاو بۆ راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران و به‌شی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی، له كارێكی زانستی هاوبه‌شدا، كۆنفرانسێكی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی (زمانەوانی كارەكی و گرفتەكانی بەكاربردنی زمانی كوردی Applied Linguistics and the Issues of Kurdish Language in Use)، به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. زمان و به‌كارهێنانه جیاوازه‌كانی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی‌دا، یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ستیاره پڕ له ورده‌كارییه‌كان، كه به به‌رده‌وامی پێویستی به لێكدانه‌وه و شڕۆڤه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه. له راستیدا، به‌شێكی گرنگ له بوون و تێگه‌یشتنی مرۆڤ له خۆی و ده‌ورووبه‌ری و، دواجار درووستكردنی فه‌زای په‌یوه‌ندی و راڤه‌یی و مه‌عریفی، له‌م خولگه‌یه‌ی زماندا به‌رجه‌سته ده‌بێت. ره‌نگه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشمان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بین، كه به‌داخه‌وه له‌م پێوه‌ندییه‌دا، كاری ئه‌وتۆ له‌سه‌ر زمانه‌كه‌مان نه‌كراوه و چوارچێوه و شێواز و جۆری به‌كارهێنانه‌كانی، به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویستن و له ئاستی چاوه‌ڕوانیدان، روون نه‌كراونه‌ته‌وه. بۆیه داوا له توێژه‌ران و پسپۆڕانی زمانی كوردی ده‌كه‌ین، كه له چوارچێوه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفرانسدا(كه له لینكی تایبه‌ت به ته‌وه‌ره‌كان ئاماژه‌یان پێدراوه)، به توێژینه‌وه زانستییه‌كانیان به‌شداری بكه‌ن، تا هه‌موومان به وه‌سه‌ریه‌كخستنی توانا هزری و ئه‌كادیمییه هاوبه‌شه‌كانمان، بتوانین شه‌ن و كه‌وی یه‌كێك له گرنگترین ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، كه زمانی كوردییه، بكه‌ین و، ئاسۆی نوێی توێژینه‌وه‌یی له‌و بواره‌دا بخه‌ینه به‌رچاو و له ره‌وتی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌دا، كاراتر ده‌ركه‌وین. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه كۆمه‌ڵگه‌ی زانستیمان، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به‌م كاره هاوبه‌شه زانستییانه هه‌یه و، ئه‌م كاره‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ستكردن به‌و پێویستییه، رێكخراوه. |